ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

64 جار خوێندراوەتەوە کات09:55 بەروار08-11-2019
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

راچڵەكین ـ
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاردراوە رۆژی شەممە 13-11-2019، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت، بێ ئەوەی ئاماژە بە بەرنامەی کۆبوونەوەکە بکرێت.

هەرچەندە ئاماژە بۆ بەرنامەی کاری پەرلەمان نەکراوە، بەڵام میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق بێت.