حكومەتی عیراق بە بۆمبی ئێرانی خۆپیشاندەران دەكوژێت

267 جار خوێندراوەتەوە کات11:00 بەروار08-11-2019
حكومەتی عیراق بە بۆمبی ئێرانی خۆپیشاندەران دەكوژێت

راچڵەكین ـ

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی) رایگەیاند، ئەو بۆمبە فرمێسكڕێژانەی بۆ كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق بەكاردێن، ئێرانین.

لە راگەیەنراوێكدا رێكخراوی ئەمنستی رایگەیاند، بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی بەردەست كەوتوون، ئەو بۆمبە فرمێسكڕێژانەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، لە دژی خۆپیشاندەران بەكاری دێنن، ئێرانی و سڕبین، كە بۆ كوشتنیان نەوەك بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بەكاردێن.

هەر بەپێی راگەیاندراوەكە، بەشێكی زۆر لە بۆمبە فرمێسكرێژەكان لە جۆری ئێم 713 و ئێم 651، لە لایەن رێكخراوی پیشەسازیی بەرگری ئێرانییەوە بەرهەم هاتوون.

ئەمنستی زانیاری لە بارەی ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەكان نییە كەم ئەمجۆرە بۆمبە فرمێسكڕێژە بەكار دەهێنن، بەڵام داوا دەكات بە زووترین كات ئەو بۆمبانە دووربخرێنەوە و بەكار نەیەن، لێكۆڵینەوەی روون و ئاشكراش بۆ سزادانی سەرپێچیكاران ئەنجام بدرێت.