دوو هاوسەرۆك شارەوانی كورد لە توركیا دەستگیركران

70 جار خوێندراوەتەوە کات11:56 بەروار08-11-2019
دوو هاوسەرۆك شارەوانی كورد لە توركیا دەستگیركران

راچڵەكین ـ

هێزە ئەمنییەكانی توركیا  هەردوو هاوسەرۆكانی شارەوانی ناوچەی ڕێگەی ئارمووشی وانیان دەستگیركرد.

ئەمڕۆ هەینی 8-11-2019، ئازیم یاجان و شەهزادە كورت، هاوسەرۆكانی شارەوانی ناوچەی رێگەی ئارمووش-ی وان دەستگیركران و  بۆ ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواستراونەتەوە.

پاش دەستگیركردنی ئەو دوو بەرپرسە كوردە،پۆلیسی توركیا باڵەخانەی شارەوانیان گەمارۆداوە و ڕێگە بە كەس نادەن بچێتە ناو باڵەخانەكەوە.