پەیامێك لە مەزڵوم كۆبانی-یەوە

267 جار خوێندراوەتەوە کات01:19 بەروار08-11-2019
پەیامێك لە مەزڵوم كۆبانی-یەوە

راچڵەكین ـ

 فەرماندەی گشتی هەسەدە رایدەگەیەنێت"ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان نیە بەشداری لە پڕۆژەی پاكتاوی ڕەگەزی بكات".

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی" وەك سەرەتایەكی زۆر مەترسیدار، توركیا دەیەوێت سیاسەتی لەناوبردن و پاكتاوی ڕەگەزی لە باكوری سوریا لەژێر پەردەی یاسای نێودەوڵەتی پەیڕەو بكات، قسەكانی گۆتێرێس دەربارەی هەوڵدان بۆ دروست كردنی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیاری توركیا دەربارەی بنیاتنانی كۆمەڵگای نیشتەجێ‌ بوون لە ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەستی توركیا بە واتای بەشداری مەترسیداری نەتەوە یەكگرتووەكانە لە سیاسەتی لەناوبردنی بەكۆمەڵ".

دەشڵێت" نەتەوە یەكگرتووەكان ئەركی پارێزگاری لە دانیشتووانی ناوخۆییە نەوەك بەشداری لە پڕۆژەی پاكتاوی ڕەگەزی".