هەدەپە: پێویستە سوپای توركیا هێرشەكانی بۆ رۆژئاوا راگرێت

52 جار خوێندراوەتەوە کات02:27 بەروار08-11-2019
هەدەپە: پێویستە سوپای توركیا هێرشەكانی بۆ رۆژئاوا راگرێت

راچڵەكین ـ

وتەبێژی هەدەپە رایگەیاند، دەبێت سوپای توركیا كۆتایی بە لەشكركێشیەكانی بهێنێت بۆ رۆژئاوای كوردستان.

گونای كوبیلای، وتەبێژی هەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، پێویستە توركیا كۆتایی بە هێرشەكانی بهێنێت بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و چیتری هاوڵاتیان نەبنە قوربانی و ماڵەكانیان جێنەهێڵن.

وتیشی، دەبێت رێكخاوەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە لە تاوانانە بكەن، سوپای توركیا بەرامبەر هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامیانداوە.