گەنجێكی تەمەن ۱۷ساڵ بەهۆی یاریە ئەلیكترۆنیەكانەوە گیانی لەدەستدا

477 جار خوێندراوەتەوە کات02:41 بەروار08-11-2019
گەنجێكی تەمەن ۱۷ساڵ بەهۆی یاریە ئەلیكترۆنیەكانەوە گیانی لەدەستدا

راچڵەكین ـ

گەنجێكی تایلەندی، بەهۆی زۆری بەكارهێنانی یاریە ئەلیكترۆنیەكان بەشێوەیەكی بەردەوەم گیانی لەدەستدا.

بیوات هاریكیون، تەمەن 17 ساڵ، خوی گرتووە بە یارییە ئەلیكترۆنییەكان، بەو هۆیەشەوە كاتی خەوی كەمبۆتەوە.

بەرە بەیانی كاتێك دەچنە ژوورەكەی بیوات، لەسەر زەوی كەوتووە و دەبرێت بۆ نەخۆشخانە،پاش پشكنین دەركەوتووە بەهۆی جەڵدەی مێشكەوە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش لە ئەنجامی خۆماندوو كردن و بیرخستنە سەر یاریەكان بە شێوەیەكی زیاد.