رووداوێکی هاتوچۆ سێ‌ برینداری لێكەوتەوە

83 جار خوێندراوەتەوە کات03:35 بەروار08-11-2019
 رووداوێکی هاتوچۆ سێ‌ برینداری لێكەوتەوە

راچڵەكین ـ

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار - سلێمانی سێ هاوڵاتی برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی نزیک گۆندی چاڵەڕەش  لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (هۆندای سەنتافی و هوندا تایبەت)لە ئەنجامی ڕوداوەکە سێ کەس بریندار بوون، زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتون.

ئاماژە بەوەشكراوە، مەفرەزەکانیان دەست بەجێ گەیشتنە سەر ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی رودانی ڕووداوەکە بەردەوامە.