ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی‌ راگه‌یاند

64 جار خوێندراوەتەوە کات05:33 بەروار08-11-2019
ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی‌ راگه‌یاند

راچڵه‌كین

كۆماری‌ ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، سیسته‌می مووشه‌كی مرساد، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی‌ له‌ نزیك به‌نده‌ری ماهشهه‌ر له‌ باشوری‌ ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند.

كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌م له‌زاری‌ چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌كانی سوپای‌ ئێران، پێش چه‌ند كاتژمێرێك موشه‌كێكی ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كردووه‌ كه‌ له‌ ئاسمانی‌ ناوچه‌كه‌دا بووه‌ و ده‌ستبه‌جێ فڕۆكه‌كه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌باره‌یه‌وه‌ چه‌ند شایه‌تحاڵێك رایانگه‌یاندووه‌، له‌ نزیك به‌نده‌ری "ئیمام خومه‌ینی" گوێیان له‌ ده‌نگی موشه‌كه‌كه‌ بووه‌ كه‌ به‌یانی‌ رۆژی هه‌ینی ته‌قێندراوه‌.

تاوه‌كو ئێستا به‌رپرسانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی كوردستان، ناوی ئه‌و وڵاته‌یان ئاشكرانه‌كردووه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتی فڕۆكه‌كه‌ ده‌كات.