رۆناڵدۆ هاتەدەنگ

331 جار خوێندراوەتەوە کات10:45 بەروار12-11-2019
رۆناڵدۆ هاتەدەنگ


کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لەسەر دەنگۆ و هەواڵی رۆژنامەکان هاتەدەنگ.

بەمەبەستی بەشدارییکردن لە یاریی هەڵبژردەکەی دۆن پەیوەندیی بە شاندی تۆپی پێی وڵاتەکەیەوە کرد و لەسەر خراپی ئاستی بەرانبەر ئەیسی میلان قسەیکرد.

لە یاریی یوڤانتۆس و میلان لە خولی ئیتاڵیا، رۆناڵدۆ لە خولەکی ٥٥ لەلایەن راهێنەرەکەیەوە گۆڕانکاریی پێکرا، سەبارەت بەو بابەتەش وتی " بەڵێ من هەست بە لاوازی جەستەم دەکەم و بێهێزم، بەڵام کاتێک تۆ تەماشای ئامارەکان دەکەیت بیبینە هێشتا کارکردنی من باوەڕپێنەکراوە"

ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو یاریزانە لەم چەند رۆژەدا بە دۆخێکی خراپدا دەڕوات و لە گۆڵکردن دوورکەوتووەتەوە.

Image result for ronaldo