نهێنییەکی لیۆ مێسی بەرانبەر سێڵتاڤیگۆ ئاشکرابوو

521 جار خوێندراوەتەوە کات11:35 بەروار12-11-2019
نهێنییەکی لیۆ مێسی بەرانبەر سێڵتاڤیگۆ ئاشکرابوو


لەو یارییەی بەرشلۆنە توانی بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک سەرکەوتن تۆماربکات، لیۆ مێسی سەرکێشیی کردووەو گوێی بە هیچ شتێک نەداوە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی موندۆ بڵاویکردەوە لە یاریی بارسا و سێڵتاڤیگۆ لە هەفتەی ١٣ی خولی پلە يەکی ئیسپانیا، مێسی کە توانی هاتریک تۆماربکات بە پێکانەوە یاریی کردووەو ویستویەتی یارمەتی یانەکەی بدات.

ئەو سەرچاوەیە پشتی بە چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی بەستووە کە تیایدا مێسی وادەردەکەوێت ئازاری هەیە بەڵام گوێی پێنادات و بەردەوام دەبێت لە یاریی کردن تا سێ گۆڵ تۆماردەکات.