وەزارەتی گواستنەوە: هەفتەی داهاتوو سیستمی نوێى تەكسی جێبەجێ دەكرێت

495 جار خوێندراوەتەوە کات01:52 بەروار13-11-2019
وەزارەتی گواستنەوە: هەفتەی داهاتوو سیستمی نوێى تەكسی جێبەجێ دەكرێت


راچڵەكین ـ

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سیستمی نوێی تاكسی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت.

سەڵاح جەوهەر، بە ماڵپەری فەمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند"هەفتەی داهاتوو سیستمی نوێی تاكسی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، كە سوودی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، چونكە تاكسییەكان تۆمار و كۆنتڕۆڵ دەكرێن و جیا دەكرێنەوە لە ناوەوە و دەرەوەی شار، هەر تاكسییەكیش لە پارێزگایەك ئیش بكات، ناتوانێ لە پارێزگایەكی دیكە كار بكات".

وتیشی، وەكو هەنگاوی یەكەم هەفتەی داهاتوو پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت بۆ رێكخستن و كۆنتڕۆڵكردنی ئیشوكاری تاكسییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، چونكە بە جێبەجێكردنی ئەو سیستمە، رێگری لە سەرپێچییەكان دەكرێت و تاكسی هەیە خەتی هەیە، تەنها لە خەت كار دەكات و ئەوانەی ناوشاریش، بە هەمان شێوە تەنها لە ناوخۆ كار دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوای گۆڕینی رەنگی تاكسییەكانیان كردبێت و باسی لەوە كرد، تەنها رەنگی ئەو ئاڕمەی لە تاكسییەكان دەدرێت، جیاوازە، ئەگەرنا رەنگەكان ناگۆڕێن.