بە منداڵی نامەیەکی هەڵدایە زەریاوە، پاش نۆ ساڵ وەڵامێکی بۆ هاتەوە!

6921 جار خوێندراوەتەوە کات07:54 بەروار13-11-2019
بە منداڵی نامەیەکی هەڵدایە زەریاوە، پاش نۆ ساڵ وەڵامێکی بۆ هاتەوە!

ڕاچڵەکین-

کوڕێکی ئەمریکی بە منداڵی نامەیەکی لە نێو بوتڵێکدا خستە نێو زەریاوە و پاش نۆ ساڵ وەڵامێکی بۆ ئەو نامەیە پێ گەیشت.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ماکس ڤرێدێنبورگی تەمەن ١٩ ساڵ، لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا نامەیەکی لە بوتڵێکی شەرابدا هەڵدایە نێو زەریای ئەتلەسییەوە، ماوەیەک لەمەوبەر باوکی ئاگاداری کردەوە کە نامەیەکی پێ گەشتووە کە وەڵامی نەمەکەی ئەوی داوەتەوە.

ماکس لە نامەکەیدا نوسیبووی: "سڵاو، من ناوم ماکسە، هەر کەسێک ئەم نامەیە دەخوێنێتەوە تکایە وەڵامێکم بۆ بنێرێت بۆ ناونیشانی ... من هەندێک شتت دەربارەی خۆم پێ دەڵێم. من تەمەنم ١٠ ساڵە، حەزم لە سێوە، حەزم لە کەناری دەریایە، جوانترین رەنگ لای من شینە، حەزم لە ئاژەڵە. حەزم لە ئۆتومبێلە و حەزیشم لە گەردونە. تکایە وەڵامم بدەرەوە. لەگەڵ رێز، ماکس ڤرێدێنبورگ."

وێنەی نامەکەی ماکس
Max's message in a bottle which was sent out to sea nine years ago. 'Whoever is reading this letter please write back. I'll tell you a little bit about myself. I'm 10 years old, I like apples, I like the beach, my favorite color's blue, I like animals, I like cars, and I like outer space,' the letter reads


نامەکەی ماکس پاش نۆ ساڵ لە گەشت و بڕینی زیاد لە شەش هەزار کیلۆمەتر، گەشتە دەستی پیاوێک لە فەڕەنسا و بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە:
"سڵاو، من نامەی نێو بوتڵەکەی تۆم لە بەرواری 10-10-2019 لە کەنارێکی فەڕەنسا لە نێوان کۆنتیس و میمیزاندا دۆزییەوە. بەپێی بەروارەکەی تۆ، 21-8-2009، ماوەی ٩ ساڵی خایاندووە تا نامەکەت شەش هەزار کیلۆمەترەکەی نێوانمانی بڕیوە. لەو کاتەوە گەشەیەکی زۆرت کردووە، لە ١٠ ساڵانەوە بۆ ١٩ ساڵان. هەندێک نەخشەم بۆ داناویت بۆ دەستنیشانکردنی شوێنەکە. لەگەڵ رێزدا، گ. دوبۆی"

وێنەی وەڵامی نامەکە
Nine years and nearly 4,000 miles later, one G. Dubois discovered his letter and wrote back

G. Dubois pinpointed the exact location where he found the bottle on a beach at Contis-les-Bains in southern France

ماکس وێنەی نامەکەی خۆی و وەڵامی نامەکەی لە تۆڕی تویتەر پۆست کردبوو.