ئه‌و ئێرانیانه‌ی‌ سێكس لێیان قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ خه‌ویشدا

40189 جار خوێندراوەتەوە کات08:04 بەروار14-11-2019
ئه‌و ئێرانیانه‌ی‌ سێكس لێیان قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ خه‌ویشدا

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌لبانیا ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ بۆته‌ نیشتیمانی كۆمه‌ڵێك له‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ ئیراینه‌ كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ "موجاهیدی خه‌لق" كه‌ ژماره‌یان 100 كه‌س بوو له‌ كاتی خۆیدا و گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان حوكم له‌سه‌ر ژیانیان ده‌كه‌ن و ڕێگه‌ ناده‌ن هاوسه‌رگیری بكه‌ن.

تم القبض على أعضاء مجاهدي خلق في طهران عام 1982

له‌ ئێستادا ده‌یان كه‌س له‌ ئه‌ندامانی موجاهیدی خه‌لق له‌ ئه‌لبانیا ده‌ژین و توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێران و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بژین و هاوكات له‌به‌ر نه‌بوونی ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ ئه‌لبانی ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار بكه‌ن، و به‌شێك له‌وان خێزانه‌كانیان بڕێكی زۆر پاره‌یه‌یان بۆداون بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ وڵاتانی ئه‌وروپی و دووان له‌وان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئێران.

تدريب مقاتلات مجاهدي خلق خلال الحرب العراقية الإيرانية (1984)

یه‌كێك له‌وان كه‌ ناوی" غوڵام میرزای" یه‌ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌  ده‌ڵێت" ماوه‌ی‌ 37 ساڵه‌ هاوسه‌ره‌كه‌مم نه‌بینیوه‌ و وایان زانیبوو كه‌ مردوم و له‌ ماوه‌ی‌ پێشودا په‌یوه‌ندیم پێوه‌ كردن و پێم وتن كه‌ من ده‌ژیم و له‌ ئه‌لبانیام زۆر گریان بۆم"

كۆمه‌ڵی‌ موجاهیدی خه‌لق مێژویه‌كی خوێناوی و ئاڵۆسكاویان هه‌یه‌ و به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی  "ئیسلامی ماركسی" ناسراون و پشتگیری شۆڕشی ئێرانیان كردوه‌ له‌ ساڵی 1979 دا به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا خومه‌ینی تێكچوو و بۆ پارێزگاری كردن له‌ ژیانیان ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ڕویان كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات و له‌ ساڵانی 1980-1988 له‌ ماوه‌ی‌ جه‌نگی ئێران عێراق ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه‌ شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابینكرابوو.

حارسات في مقر جماعة مجاهدي خلق في ألبانيا

حه‌سه‌ن حه‌یرانی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئه‌ندامانی گروپی موجاهیدی خه‌لق و ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ عێراق بوین زۆر به‌ ئه‌سته‌م ده‌مانتوانی په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سوكارمانه‌وه‌ بكه‌ین له‌ ئێران به‌ڵام دوای هاتنمان بۆ ئه‌لبانیا تاڕادده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی كردن پێیانه‌وه‌ ئاسانتر بووه‌"

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ گروپی موجاهیدی خه‌لق بوون به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه‌ كه‌ هه‌تا كۆتای ته‌مه‌نیان هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن و ده‌بو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ هه‌ر خه‌یاڵێك به‌ مێشكیاندا بهاتایه‌ له‌ناو ده‌فته‌رێكی بچووك بینوسنه‌وه‌ بۆ نمونه‌ ئاره‌زووی سێكس یان هاوسه‌رگیری یان منداڵ بكه‌ن و له‌ كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ته‌كاندا ته‌واوی ئه‌م تێبینیانه‌ ده‌خوێنرایه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش زۆر قورسه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا بیری خۆیانی ببه‌نه‌وه‌.