ڕاچڵهكین-
وێنه‌گری ئیماراتی خالد الحمادی 6 ی ئه‌م مانگه پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆ و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاسمانی شاری ئه‌بوزه‌بی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه تیایدا دیمه‌نێكی تایبه‌ت و ناوازه ده‌بینرێت.
سه‌ره‌تا دیمه‌نه‌كه زۆر ئاسایی و سروشتیه و به‌ڵام دواتر هه‌ورێكی چڕ دێت و بورج و باڵه‌خانه گه‌وره‌كان داده‌پۆشێت و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره ده‌رخستنی ئه‌و دیمه‌نه تایبه‌ته بووه كه له‌كاتی هاتنی هه‌وره چڕه‌كان بۆ ئاسمانی ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات ده‌رده‌كه‌وێت.





