وەزیری پەروەردە: تا كۆتایی ئەمساڵ نەوت بەسەر سەرجەم خوێندنگەكاندا دابەشدەكرێت

69 جار خوێندراوەتەوە کات07:35 بەروار15-11-2019
وەزیری پەروەردە: تا كۆتایی ئەمساڵ نەوت بەسەر سەرجەم خوێندنگەكاندا دابەشدەكرێت

راچڵەكین-

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تاكۆتایی 2019 نەوت بەسەر سەرجەم خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشدەكرێت.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:" لە هەموو هەرێمی كوردستاندا بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 5 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سەرجەم خوێندنگاكان دابینكراوە."

وتیشی:" لەو بڕە زیاتر لە یەك ملیۆن و  هەزار500 لیتر نەوتی سپی بۆ خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانیە".