ئەڵمانیا بڕیارێك لەبارەی وێنەگرتنی ژنانی "تەنورە كورت و سنگ ڕووت" دەردەكات

9279 جار خوێندراوەتەوە کات09:37 بەروار15-11-2019
ئەڵمانیا بڕیارێك لەبارەی وێنەگرتنی ژنانی

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاریدا بەسزادانی ئەو كەسانەی " لەژێرەوە"  وێنەی ژنانی تەنورە كورت و سنگ ڕووت دەگرن بەبێ ڕەزامەندی خۆیان.

بەگوێرەی ئەو بڕیارە، سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە مۆبایڵ یاخود داری سێڵفی بەكاردەهێنن بۆ وێنەی فۆتۆگرافی یاخود وێنەگرتنی ژنانی تەنورە كورت  "لەژێرەوە"لەكاتی وەستانیان لەسەر پلیكانەی كارەبایی یاخود قادرمەی ماڵەكانیان وەیان لەكاتی رێ رۆیشتنیان، سزاكەش هەمان ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە وێنەی ژنانی سنگ ڕووت دەگرن بەبێ ڕەزامەندی خۆیان.

لەئێستادا بڕیارەكە چاوەڕێی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكات تا پەسەندی بكات و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

كریستین لامبارشت، وەزیری دادی ئەڵمانیا راگەیاندووە:" وێنەگرتنی ژنانی تەنورە كورت یاخود سنگ ڕووت، كارێكی ئابڕووبەرانەیەو پێشێلكردنی تایبەتمەندی ئەو ژنانەیە."