كۆبانێ هەوڵەكانی ترەمپ بەرز دەنرخێنێت

507 جار خوێندراوەتەوە کات10:33 بەروار15-11-2019
كۆبانێ هەوڵەكانی ترەمپ بەرز دەنرخێنێت

راچڵەكین-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی پێكهاتەكان لە رۆژئاوای كوردستان، كاریگەری ئەرێنی هەیە.

مەزڵوم كۆبانێ، لە جریوەیەكدا نوسوویەتی:" هەوڵەكانی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ و هەڵوێستەكانی ئەم دواییەی، بەشێوەیەكی ئەرێنی كاریگەرییان لەسەر شەڕی دژی داعش و رێگەگرتن لە پاكتاوی ئیتنی ناوچەكە هەیە."

دەشڵێت:" وەك بەرپرسانی هەسەدە هاوڕان لەگەڵ تێڕوانینی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی "دوێنێی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە پێویستە داعش بەتەواوی تێكبشكێندرێت و دەستكەوتەكانیش بپارێزرێن بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە."