راچڵەكین-
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی كۆنگرەی ئەو حزبە نەدراوە.
حاكم قادر حەمەجان، رایگەیاند، رێكارەكانی بەستنی كۆنگرەیان گرتووەتەبەر و كۆنگرەش دەبەستن و دووپاتی لەوەش كردەوە، هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی كۆنگرە نەدراوە.
حاكم قادر، دەربارەی یەكلاییكردنەوەی پۆستە حكومییەكان كە بەركەوتەی یەكێتین رایگەیاند:" بە گوێرەی رێككەوتنە سیاسییەی لەگەڵ پارتی ھەمانە، تەواوی پۆستەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكلایی دەكەینەوە."
ئەو ئەندامەی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لەیەكڕیزی لایەنەكان دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت ،بۆ ئەوەی كورد رووبەڕووی ھەموو پێشھاتەكان ببێتەوە وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویستە یەكڕیز و یەكگرتووبین.