ئه‌م سێ نهێنیه‌ لای هیچ كه‌س باس مه‌كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆریش لێت نزیك بێت

19086 جار خوێندراوەتەوە کات09:12 بەروار17-11-2019
ئه‌م سێ نهێنیه‌ لای هیچ كه‌س باس مه‌كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆریش لێت نزیك بێت

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ندێكجار بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی‌ مێشك و ده‌رون مرۆڤ ورده‌كاریه‌كانی ژیانی خۆی لای هاوڕێ یان كه‌سه‌ نزیكه‌كانی باس ده‌كات، پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن  سێ بابه‌ت هه‌یه‌ كه‌ نابێت لای هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت له‌لای هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانیشت.

1-كێشه‌ی‌ خێزانی:
پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مرۆڤ كێشه‌ی‌ خێزانی خۆی و هۆكاری ورده‌كاری بابه‌ته‌كان باس بكات  چونكه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌دا زۆر جار ته‌نها گرفته‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن و جگه‌ له‌وه‌ش كه‌س ئه‌وه‌نده‌ دڵسۆزت نیه‌ كێشه‌ت بۆ چاره‌ بكات و ئه‌وه‌ت بیر بێت ڕۆژێك دێته‌ پێشه‌وه‌ و هه‌مووی ده‌داته‌وه‌ به‌ چاوتدا.

2-نهێنیه‌ زۆر تایبه‌ته‌كانت:
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی كامبریدج ده‌ڵێن %85 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نهێنی ژیانی تایبه‌تی خۆیان لای هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان باس ده‌كه‌ن له‌ دوایدا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، ورده‌كاری ژیانی تایبه‌تی خۆت پێویست ناكات لای هاوڕێكه‌ت بێت لای خۆت بیپارێزه‌.

3- دۆخی دارایت:
نه‌ له‌ كاتی هه‌بوونی پاره‌ بڵێ پاره‌م زۆره‌ نه‌ له‌ بێ پاره‌یدا بڵێ پاره‌م پێ نییه‌، له‌ حاڵه‌تی یه‌كه‌مدا هاوڕێكه‌ت ئیره‌ی و حه‌سودیت پێ ده‌بات و له‌ حاڵه‌تی دوه‌میش یان به‌ چاوی به‌زه‌یی ته‌ماشات ده‌كات یان به‌ كه‌سێكی بێ به‌ها و كه‌م نرخ، هیچ نه‌بێت ئه‌مه‌ش نهێنی خۆت بێت و لای هیچ كه‌سێك باسی مه‌كه‌.