ڕاچڵهكین-
زۆرێك له هه‌لی كاركردن له ئێستادا به وه‌رگرتنی سیڤی و چاوپێكه‌وتنه، به‌ڵام گرنگه و پێویسته ئاگاداربیت له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی كار به‌م سێ پرسیاره فێڵت لێ نه‌كه‌ن.
1-كاتێك لێت ده‌پرسن" پێناسه‌ی خۆت بكه به چه‌ند وشه‌یه‌ك؟"
مه‌به‌ست له‌م پرسیاره ده‌رخستنی تایبه‌تمه‌ندی و جۆری كه‌سایه‌تی تۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا چه‌ند باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه و چه‌نێك له تواناكانی خۆت تێگه‌یشتویت، ئایا تواناكانی تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ی ده‌ته‌وێت بیكه‌یت یه‌ك ده‌كه‌وێت.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت به گوێره‌ی جۆری كاره‌كه بیگۆڕیت بۆنمونه ئه‌گه‌ر كاری ژهمێریاری بوو ئه‌وه مه‌ڵێ له ژمێریاریدا داهێنه‌رم چونكه ئه‌م كاره پێویستی به ووردی و داهێنان هه‌یه و ئه‌گه‌ر كاره‌كه له كۆمپانیایه‌ك بوو ئه‌وه ده‌توانیت خۆت به داهێنه‌ر وه‌سف بكه‌یت به گوێره‌ی ئه‌و توانایه‌ی هه‌ته.
2-سێ خاڵی لاواز و سێ خاڵی به‌هێزی خۆت باس بكه:
ئه‌م پرسیاره‌ش ته‌نها بۆ زانینی خاڵی به‌هێز و لاوازی تۆیه یان تا چه‌ند به كاتی كاركردنه‌وه په‌یوه‌ستیت.
هه‌موو كارێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له‌كاتی چونت بۆ چاوپێكه‌وتنی كار خاڵه به‌هێزه‌كانی خۆت له‌و بواره باس بكه به‌ڵام زیاده رٍهویش مه‌كه له باسكردنی تواناكانت.
3-بۆچی ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه كاربكه‌یت؟
ئاره‌زووی خۆت بۆ كاره‌كه ده‌رببڕه به‌تایبه‌ت وه‌ڵامه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئامانج و په‌یامه‌كانی خاوه‌ن كاره‌كه بگونجێت.