سامسۆنگ جۆرێكی نوێ لە مۆبایلەكانی دەخاتە بازارەوە

148 جار خوێندراوەتەوە کات06:12 بەروار23-11-2019
سامسۆنگ جۆرێكی نوێ لە مۆبایلەكانی دەخاتە بازارەوە

راچلەكین-

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە مۆبایلی جۆری  Glaxy-A   بەناوبانگی خۆی  بەزیادكردنی پێنوسێكی نوێ دەخاتە بازاڕەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم جۆرەی Glaxy-A نوێیە بریارە لە مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ بخرێتە بازارەوە، كوالێتی شاشەی ١٤٤٠*٢٣٤٠ پێكسڵ دەبێت، كامێرای سەرەكی ٤٨ مێگا پێكسڵ و كامیرای پێشەوە ٢٤ مێگا پێكسڵ. 

پێنوسێكی زیرەكی بۆزیاد كراوە، لەتوانایدایە لەسەر شاشەكە نوسین و وێنە بكێشرێت وكار لەهەموو بەرنامەكانی موبایلەكە بكرێت بەهۆی ئەم پێنوسەوە.
وابڕیارە لە داهاتودا، ئەم كۆمپانیایە زانیاری لەسەر مۆبایلەكانیGalaxy S10 Lite، Galaxy Note 10 Lite ئاشكرا بكات، لەگەڵ جۆری نوێی Galaxy A51، چەندین تایبەتماندی نوێی تێدایەو نرخەكەشی لە ٢٥٠ دۆلار تێناپەڕێت.

هەرچی دەربارەی مۆبایلی Galaxy S11 كە بڕیارە كۆمپانیای سامسۆنگ لە مانگی شوباتی داهاتوو نمایشی بكات ئەوا بەهێزترین وپێشەنگترین و مۆبایلەكانی ئەم كۆمپانیایە دەبێت، خاوەنی چەند پاتریەكی بەهێزە بۆ ماوەی دوو رۆژ دەتوانێت بێ بارگاوی كردنەوە كاربكات.