ڤیدیۆ: دزی له‌ گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی‌ گه‌وهه‌ری به‌نرخ كرا

115 جار خوێندراوەتەوە کات08:38 بەروار26-11-2019
ڤیدیۆ: دزی له‌ گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی‌ گه‌وهه‌ری به‌نرخ كرا

ڕاچڵه‌كین-

به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی ئاشكرایان كرد له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌" Grünes Gewölbe " كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا ئێواره‌ی‌ دووشه‌ممه‌ به‌ بڕی یه‌ك ملیار یۆرۆ گه‌وهه‌ری  به‌نرخیان لێ دزراوه‌.

به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌كه‌ و پۆلیسی شاری درسدن له‌ پایته‌ختی ویلایه‌تی ساكسۆنیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایان كردوه‌ كه‌ سێ پارچه‌ی‌ زۆر به‌نرخ له‌ ئه‌ڵماس و یاقوت و زومورد له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ دزراوه‌ و مێژوه‌كه‌یان بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی‌ 18 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.