به‌شێك له‌ پیاوان بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامی نێرینه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ به‌كارده‌هێنن

20690 جار خوێندراوەتەوە کات10:06 بەروار26-11-2019
به‌شێك له‌ پیاوان بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامی نێرینه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ به‌كارده‌هێنن

ڕاچڵه‌كین-

زۆر كه‌س بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ چرچی و هێڵه‌ دیاره‌كانی سه‌ر ڕوخسار نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌كه‌ن یان چه‌وری جه‌سته‌یان به‌كارده‌هێننه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ چاڵی ڕوخساریان یان فیله‌ر بۆ گه‌وره‌ كردنی لێو و بۆتۆكس بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ چرچی ڕوخساریان تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌ و ته‌واوی ئه‌م كاره‌ جوانكاریانه‌ش ته‌نها پزیشكی پسپۆڕ ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات چونكه‌ ته‌نها پزیشكه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و جۆره‌ی‌ ده‌رمانه‌ دیاری بكه‌ن كه‌ بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ به‌كارده‌هێنرێت و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت.

دكتۆر ئه‌لیكس پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ له‌ نیویۆرك ده‌ڵێت"هه‌ندێك پیاو له‌ ئێسادا له‌ڕێی به‌كارهێنانی ده‌رزیه‌وه‌ هه‌وڵی گه‌وره‌ كردنی گونیان ده‌ده‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێت و ده‌كشێت پێستی ده‌وری گونه‌كانه‌ و هیچ زیاتر نیه‌ ئه‌مه‌ش ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هاوكات چرچی ناهێڵێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی"

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت" به‌شێك له‌و پیاوانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامی نێرینه‌یان گه‌وره‌ بكه‌ن داوا ده‌كه‌ن ده‌رزی سلیكۆن یان سالین بۆ گه‌وره‌كردنی گونه‌كانیان به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت و ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ 30 خوله‌ك بۆ 2 كاتژمێری پێده‌چێت و دواتر كه‌سه‌كه‌ ده‌توانێت بچێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی‌"

دكتۆر ئه‌لیكس ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ پیاوان پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان ده‌كات به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆرجار كێشه‌ بۆ پیاوان دروست ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ توشی ئاوسان و مۆربوونه‌ و خوران و سوربوونه‌وه‌ و هه‌ستیاری ئه‌ندامی نێرینه‌ی‌ ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ شیاو نیه‌ كه‌ هه‌ستیاریان هه‌یه‌ بۆ كۆلاجین یان كێشه‌ی‌ خوێن به‌ربونیان هه‌بێت"

تێچووی ئه‌م جوانكاریه‌ 500 بۆ 2000 دۆلاره‌ و ئه‌مه‌ش ده‌گۆڕێت به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و پزیشكه‌ی‌ كاره‌كه‌ ده‌كات.