وێنه‌یه‌كی جیاوازی ئامانج بابانی ببینه‌

22253 جار خوێندراوەتەوە کات09:43 بەروار27-11-2019
وێنه‌یه‌كی جیاوازی ئامانج بابانی ببینه‌

ڕاچڵه‌كین-

محه‌مه‌د نوری رۆژنامه‌نووس له‌ڕێی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ فه‌یسبووك به‌ وێنه‌یه‌ك یادی چل ڕۆژه‌ی‌ مه‌رگی ڕاگه‌یاندنكار ئامانج بابانی هاوڕێی كرده‌وه‌.

محه‌مه‌د نوری له‌پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" سەختە باوەڕ بە نەمانت بكەم هاوڕێ گیان، چل رۆژە لە دڵا ئێمە شین دەكەین
چاوەڕوانبە ئێمەش هەردێن، ئەو كاتە پێكەوە باسی غەدری زەمان و زەمین دەكەین"

شه‌وی 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له‌ تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە  و پۆلیسی سلێمانیش وه‌ك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرای كرد كه‌ ڕوداوه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏‏أشخاص يقفون‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏‏