تایبه‌ت به‌ توشبوانی ئیكزیما.. ئه‌م 10 خۆراكه‌ مه‌خۆن

6885 جار خوێندراوەتەوە کات11:03 بەروار27-11-2019
تایبه‌ت به‌ توشبوانی ئیكزیما.. ئه‌م 10 خۆراكه‌ مه‌خۆن

ڕاچڵه‌كین-
ئیكزیما نەخۆشیەکی باو و گرنگی پێستە سالانە لە ١٠٪‏ ی خەڵک بەلایەنی کەمەوە یەک جار تووشی دەبن،  وە بەشێوەیەکی گشتی ٤٪‏ خەڵک توش دەبن،بیرۆی دەست گرفتێکی پیشەیی گەورەیە، وەڕێژەی لە ٨٠ ٪‏ پێستەسۆی پیشەیی دەگرێتەوە، ئەم نەخۆشییە کاریگەری ھەیە لە سەر ژیان و کاری رۆژانە ، دەبێتە ھۆی ئەوەی ئیش و کاری بۆ نەکرێت یان نه‌خۆش واز لە كارەكەی بھێنیت.

بیرۆی دەست دەکرێت بە چەند جۆرێکەوە کەبریتیە لە:
١.پێستە سۆی ھەستیاری
٢.پێستەسۆی ورووژێن
٣.بیرۆی جێ گۆراو (ئەتۆپی)
٤.بیرۆی بڵقی
٥.بیرۆی بازنەیی

- ھۆکارەکانی:
1- زۆر تەرکردنی پێست واتە ئەگەر دەستت لە ناو ئاو یا دەستکێش بێت رۆژانە بۆ زیاتر لە دوو کاتژمێر ، یان زۆر شتنی دەست زیاتر لە بیست جار لە رۆژێکدا.

2- ھەندێک پیشە وەک :
نانەوا و ئیشی ھەویر ، سەرتاش و سالۆن ، کارمەندی تەندروستی ، یاریدەری پزیشک و پزیشکی دان و تاقیگە ، ئەوانەی لە چێشتخانە و چایخانە ئیشەکەن ، قەساب ، کارگوزاری پاکكەرەوە ، کارمەند و کرێکار کە ئیشی چیمەنتۆ دەکەن.

-نیشانەکانی :
وەک ھەر بیرۆیەکی تر وایە ، لە سەرەتادا پێستەکە سووردەبێتەوە ، دەئاوسێت ،وە بلق دەکات پاشان قەتماغە و ئاو دەکات لە کۆتایدا ئاو و تەڕی نامێنیت بەڵام پێست کاژ دەکات و ئەستور و درز و قاش دەبێت، وە خوراندنی زۆری ھەیە.

باشتر وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی پێستن له‌ خواردنی ئه‌م 10 خۆراكه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ چالاككه‌ری برینه‌كانی ئیكزیمان.


1-شیر و به‌رهه‌مه‌كانی شیر.
2-پرته‌قاڵ
3-ترێ
4-گوێز
5-ته‌ماته‌
6-ماسی
7-هێلكه‌
8-سۆیا
9-سۆسه‌ج و ته‌واو به‌رهه‌مه‌كانی گۆشتی قتوو
10-گوێچكه‌ ماسی