ئەپڵ ئایفۆنێکی بێوێنە بەرهەم دەهێنێت

252 جار خوێندراوەتەوە کات05:52 بەروار28-11-2019
ئەپڵ ئایفۆنێکی بێوێنە بەرهەم دەهێنێت

راچڵەکین- 

کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی داهاتوودا مۆبایلێکی ئایفۆنی نوێ رادەگەیێنێت کە خاوەن گەورەترین شاشە دەبێت لە مێژووی ئایفۆندا.

بە پێی راپۆرتێکی پێگەی ETNewsی کۆری، کۆمپانیای ئەپڵ لە پلانیدایە بۆ ساڵی ٢٠٢٠  چەند ئامرێکێکی نوێی ئایفۆن بڵاوبکاتەوە، لەوانە ئامێرێک کە قەبارەی شاشەکەی ٦.٧ ئینچە و ئامرێک بچوکتر بە قەبارەی ٦.١ ئینچ.

 چاوەڕوانیش دەکرێت ئامێری ئایفۆن SE2، کە خاوەن نرخ و تایبەتمەندی مامناوەند دەبێر، بڵاوبکەنەوە.

 بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەو ئایفۆنە نوێانە توانای کارکردنی بە هێڵی ئینتەرنێتی 5G دەبێت کە هێڵێکی خێراتر و بەهێزترە.

هێشتا زانیاری باوەڕپێکراو دەربارەی ناوی نوێترین مۆدێلی ئایفۆن بڵاونەکراوەتەوە.