ئینستاگرام کێشەی هەیە

71 جار خوێندراوەتەوە کات06:08 بەروار28-11-2019
ئینستاگرام کێشەی هەیە

راچڵەکین- 

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لای هەندێک لە بەکارهێنەران بە تەواوی وەستاوە و لای هەندێک بەکارهێنەری دیکە کێشەی هەیە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی زە ئیندێپێندێنت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11-2019 بەکارهێنەرێکی زۆر لە سەرتاسەری جیهانەوە دەڵێن ناتوانن هەژامەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام بەکنەوە و تا ئێستا هۆکارەکەی روون نییە.

چەندین بەکارهێنەری دیکەش رایانگەیاندووە کە ئینستاگرامەکانیان کێشەی هەیە و هەندێک چالاکی وەک چوونە نێو پرۆفایلی هاوڕێکانیان و بڵاوکردنەوەی وێنە لەکارکەوتووە.