ئه‌گه‌ر نیازی هاوسه‌رگیریت هه‌یه‌ باشتر وایه‌ ئه‌م كارانه‌ بكه‌یت

2437 جار خوێندراوەتەوە کات08:36 بەروار28-11-2019
ئه‌گه‌ر نیازی هاوسه‌رگیریت هه‌یه‌ باشتر وایه‌ ئه‌م كارانه‌ بكه‌یت

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌شی ژیان پێویستی به‌ كات  و بیركردنه‌وه‌ و بڕیاردان هه‌یه‌، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كی پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشنا ده‌بیت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ پێ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م بڕیاره‌ بده‌یت چه‌ند كارێك هه‌یه‌ بیكه‌یت.

1-هه‌تا به‌ ته‌واوه‌تی دڵت یه‌كلا نه‌بێته‌وه‌ بڕیار مه‌ده‌ له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریت، باشتریش وایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ده‌زگیرانداری بۆ گواستنه‌وه‌ په‌له‌ نه‌كه‌یت و ته‌واو له‌ بۆچوون و كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێبگه‌یت دواتر بڕیاری گواستنه‌وه‌ بده‌یت.

2-پێش ڕۆمانسه‌یت لێی تێبگه‌:
به‌ وتنی وشه‌ و ده‌ربڕینی ڕۆمانسیه‌وه‌ خۆت سه‌رقاڵ مه‌كه‌ و زیاتر بابه‌ته‌ جدیه‌كان بوروژێنه‌ له‌گه‌ڵی  و هه‌وڵبده‌ له‌ كه‌موكورتی و باشی و خراپیه‌كانی تێبگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ بۆ ژیانی تۆ گونجاوه‌ یان نا  بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت.

3-سنورێك دابنێ:
ئه‌وه‌ت بیر بێت له‌ قۆناغی ده‌زگیرانداری هێشتا ئێوه‌ نه‌بونه‌ته‌ هاوسه‌ری یه‌كتر و پێویسته‌ سنورێك هه‌بێت له‌ نێوانتان.

4-ڕێگه‌ مه‌ده‌ كه‌سی سێهه‌م له‌ نێوانتاندا بێت:
له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێك بكه‌وه‌ كه‌ نهێنیه‌كان لای خۆتا ن بێت و كه‌سی سێهه‌م وه‌ك خێزان و هاوڕێ نه‌كه‌وێته‌ نێوانتانه‌وه‌ و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانتان هیچ نه‌زانێت.

5-پرسیارت بیر نه‌چێت:
له‌ماوه‌ی‌ ده‌زگیرانداری ناو به‌ناو پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ت بكه‌ داهاتوی په‌یوه‌ندی ئێوه‌ چۆن ده‌بینێت؟ یان وه‌ك هاوسه‌ری داهاتوی ئه‌و ڕای له‌سه‌ر تۆ چییه‌؟ یان ئایا تۆ وه‌ك هاوسه‌ر شیاوی بۆ ئه‌و؟ هه‌ر پرسیارێكی دیكه‌ كه‌ به‌ خه‌یاڵًتدا هات بێ دودڵی ئاڕاسته‌ی‌ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ گومانێك له‌ دڵتاندا نه‌مێنێت.