10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاته‌كانی ژیانت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت

972 جار خوێندراوەتەوە کات09:20 بەروار28-11-2019
10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاته‌كانی ژیانت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت

ڕاچڵه‌كین-

بێ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست پێ بكه‌یت چه‌ندین كار ده‌كه‌یت و كاته‌كانی رۆژانه‌ت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كاته‌كانی ژیانت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت و بێ ئاگایت.

1-دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام و بیركردنه‌وه‌ له‌ داهاتوو بێ گوێدان به‌وه‌ی‌ پێویستت به‌ چ هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌و داهاتوه‌ی‌ بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه‌.

2-بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌وروبه‌ر چاودێری كار و ڕه‌فتاره‌كانت ده‌كه‌ن.

3-خوێندنه‌وه‌ی‌ چیرۆكی ئه‌ستێره‌ جیهانیه‌كان بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ سودێكت پێ بگه‌یه‌نێت.

4-نوسینه‌وه‌ی‌ ورده‌كاری له‌باره‌ی‌ بابه‌تی بێ مانا و بێزاركه‌ر.

5-كاتێك هه‌وڵده‌ده‌یت كه‌سێك تێبگه‌یه‌نیت كه ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خۆش ده‌وێت نه‌ك له‌به‌ر بابه‌تی دیكه‌.

6-به‌رده‌وام هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێك یان هه‌موو ئه‌ندامه‌كامی خێزانه‌كه‌ت والێبكه‌یت باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ن تۆ ڕاستی.

7-زاڵبوونی هه‌ستكردن به‌ دودڵی به‌سه‌رتدا ته‌واوی ڕۆژ.

8-به‌رده‌وام ژیان له‌ ڕابردوو  و ئاوات خواستن به‌وه‌ی‌ كات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دواوه‌.

9-كاتێك بابه‌تێك ڕه‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌ و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ و به‌ دودڵی ڕازی ده‌بیت له‌سه‌ری.

10-زیادده‌ ڕه‌ویكردن له‌ یارمه‌تیدانی ئه‌وانی دیكه‌،ده‌بێت یارمه‌تیدانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێویست بێت و زیاتر له‌ توانای خۆت نه‌بێت.