دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت

6923 جار خوێندراوەتەوە کات04:40 بەروار29-11-2019
دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت

راچڵەكین ـ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچە دەستپێبكاتەوە وەزارەتی پێشمەرگەش وەك هەمیشە یەكەم وەزارەت دەبێت كە مووچەی پێدەدرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند "ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پیشەوە و وەزارەتی سامانەسروشتییەكان پارە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، ئەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٥/١٢ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەین".

ئاشكراشی كردووە" ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتووتر كە دەكاتە ٨/١٢ مووچەی یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت".

وتیشی" ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ڕۆژی چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت،  ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو تر مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت".