دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی لە هەرێم

23762 جار خوێندراوەتەوە کات04:10 بەروار30-11-2019
دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی لە هەرێم

راچڵەكین ـ

 لە مانگی داهاتوودا دوو ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێتە پشووی فەرمی.

بە گوێرەی خشتەی پشووەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 10-12-2019، پشووی فەرمی دەبێت بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، هەروەها ٢٥ مانگ بە بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیساوە دەبێتە پشووی فەرمی.

بۆ مەسیحییەکان جیاوازە و ڕۆژانی 24 و 25 و 26  دەبێتە پشووی فەرمی.