چه‌ند جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێت قژ بشۆردرێت؟

1160 جار خوێندراوەتەوە کات09:07 بەروار30-11-2019
چه‌ند جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێت قژ بشۆردرێت؟

ڕاچڵه‌كین-

هیچكات پرسیاری ئه‌وه‌ به‌ خه‌یاڵتدا هاتووه‌ هه‌فتانه‌ ده‌بێت چه‌ند جار قژت بشۆیت له‌ هه‌فته‌یه‌كدا و چۆن قژت خاوێن بكه‌یته‌وه‌؟له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت.

زوی باس پسپۆڕی قژ له‌ كۆمپانیای "فیلیپ كینگسلی" جیهانی ده‌ڵێت" گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌موان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێت شۆردنی به‌رده‌وامی قژ زیانی هه‌یه‌، له‌ڕاستیدا قژ زۆر زوو خۆڵ و پارچه‌ مردوه‌كانی پێستی سه‌ر و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ و زه‌یتی پێستی سه‌ر له‌ خۆی ده‌گرێت"

چه‌ند جارێت ده‌بێت قژ بشۆردرێت؟

باس ده‌ڵێت" ڕۆژانه‌ شۆردنی قژ هیچ زیانێكی نیه‌ و زه‌یتی سروشتی پێستی سه‌ر لێناكاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوی قژه‌كان هاوشێوه‌ن ته‌نها تاڵه‌ قژه‌كانه‌ و باشتر وایه‌ شامپۆ بۆ شۆردنی قژ به‌كاربهێنرێت  و له‌كاتی شتن به‌لسه‌م به‌كاربهێنرێت"
 
قژ ده‌بێت چۆن بشۆردرێت؟
سه‌ره‌تا قژت ته‌ڕ ده‌كرێت و دواتر به‌ شامپۆ كه‌ باشتر وایه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 50 میلیلیتر بێت پێستی سه‌رت بشۆ  دواتر تاڵه‌كانی قژ و ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ قژت بشۆیت ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك جار به‌سه‌ و ئه‌گه‌ر دووجار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا قژت بشۆیت ئه‌وه‌ ده‌توانیت چه‌ند جارێك شامپۆ بۆ شۆردنی قژت به‌كاربهێنیت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ قژیان لوله‌ و وشكه‌ ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ هه‌فته‌ی یه‌ك بۆ دووجار قژیان بشۆن .

بۆ قژی كورت به‌كارهێنانی به‌لسه‌م پێویست نیه‌ و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ قژیان درێژه‌ باشتر وایه‌ به‌لسه‌م بۆ نه‌رم و شێداركردنه‌وه‌ی‌ به‌شی خواره‌وه‌ی‌ تاڵه‌كانی قژیان به‌كاربهێنن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قژیان بۆیاخكراو بێت و باشتر وایه‌ به‌لسه‌م ته‌نها له‌ كۆتای سه‌رتاڵه‌كانی قژ بدرێت.