ئه‌حلام كۆتا بڕیاریدا

1706 جار خوێندراوەتەوە کات09:46 بەروار30-11-2019
ئه‌حلام كۆتا بڕیاریدا

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیماراتی ئه‌حلام ئاشكرای كرد كه‌ هیچ ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و و خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری "ئه‌ساڵه‌" نه‌ماوه‌ .

ئه‌حلام له‌ دواین لێدوانی له‌ پرۆگرانی" ئێم بی سی تریندینگ" له‌ میانی تۆماركردنی ئه‌ڵقه‌ی‌ دووه‌می پرۆگرامی "زه‌ ڤۆیس" وتویه‌تی" هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ ته‌واوه‌تی و من بڕیاری كۆتای خۆمداوه‌ و زۆر خۆشحاڵ بووم به‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌وال كوه‌یتی ئاره‌زووی نێوه‌ندگیری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌ی‌ نه‌ماوه‌"

ئه‌حلام ده‌شڵێت" من نازانم هه‌ندێك كه‌س بۆ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ و نێوه‌ندگیری به‌كاربهێنن  و من بڕیاری ئه‌وه‌مداوه‌ ته‌نها هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌م كه‌ خۆشیان ده‌وێم و ڕقیان لێم نیه‌"

ئه‌حلام داوای ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌موان وازی لێبهێنن و ده‌ڵێت " خودا دۆخی هه‌موو لایه‌ك چاك ده‌كات و نێوانه‌كان باش ده‌كاته‌وه‌ و من ئێستا ته‌نها ده‌مه‌وێت بۆ هه‌واداره‌كانم و هونه‌ركه‌م بژیم و نامه‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌ومه‌وه‌ كێشه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌م به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و بابه‌ته‌ دابخرێت و كه‌س نه‌بێته‌ نێوانی من و هیچ كه‌سێكی دیكه‌"