10 باشترین خۆراك بۆ توشبوان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌

4129 جار خوێندراوەتەوە کات10:23 بەروار30-11-2019
10 باشترین خۆراك بۆ توشبوان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌

ڕاچڵه‌كین-

نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ زۆر بڵاوه‌كان له‌ جیهاندا و كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی ڕێژه‌ی‌ شه‌كری خوێن ئه‌گه‌ری زۆره‌ نه‌خۆش توشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو بكات، ئه‌گه‌ر تۆ توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌می ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌م 10 جۆر خۆراكه‌ بخۆیت.

1-باده‌م:
سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڕۆنی تاك و ناتێر و ڤیتامین ئه‌ی‌ و دژه‌ ئۆكسێنه‌ره‌ خواردنی 68 گرام له‌ باده‌م واته‌ پڕ به‌ ده‌ستی خۆت ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت و %12 ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵی شه‌كری خوێن ده‌كات.

2-سێو:
سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی مادده‌ی‌ فلاڤینۆیده‌ و ڕێگری له‌ لاواز بوونی خانه‌كانی بێتا په‌نكریاس ده‌گرێت كه‌ به‌هۆی ئۆكساندنه‌وه‌ ماندوو ده‌بن.

3-شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌ش:
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ فلاڤینۆید "دژه‌ ئۆكسێنه‌ر"  و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و ئاستی شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات.

4-دارچینی:
یارمه‌تی ده‌ردانی ئه‌نسۆلین ده‌دات، خواردنی یه‌ك گرام له‌ دارچینی به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ %10 ده‌ردانی ئه‌نسۆلین  باشتر ده‌كات و زۆر به‌سووده‌ بۆ توشبوان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م.

5-سیر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی مادده‌ی‌ ئه‌لیسین ه‌ كه‌ توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و كۆلیستڕۆڵی هه‌یه‌ و ملوله‌كانی خوێن خاوێن ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ به‌ڕێژه‌ی‌ %25 كه‌مده‌كاته‌وه‌ و باشترین خۆراكه‌ بۆ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م.

6-زه‌نجه‌فیل:
هه‌ردوو مادده‌ی‌ "جینجارول و زینجرۆن" ی تیادایه‌ كه‌ ڕێگری له‌ خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ خوێن ده‌كه‌ن و سوڕی خوێن چالاك ده‌كه‌ن و ده‌ردانی ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كری خوێن سروشتی بێت.

7-پرته‌قاڵ:
میوه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ وه‌رزی زستان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین سی و فلاڤینۆید و مادده‌ی‌ پۆلیفینۆل  و دژه‌ ئۆكسێنه‌ری ئه‌نسۆسیانین.

8-هه‌نار:
ئه‌گه‌ر توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌یت ئه‌وه‌ هه‌تا هه‌نار ماوه‌ فرسه‌ت بهێنه‌ و بیخۆ.

9-به‌هارات:
زۆرینه‌ی‌ جۆره‌كانی به‌هارات كۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌كه‌ن و زینده‌چالاكی له‌ش چالاك ده‌كه‌ن و هاوكات دژه‌ ئۆكسێنه‌رێكی زۆر به‌سوودن.

10-ته‌ماته‌:
لایكۆپین كه‌ له‌ناوو ته‌ماته‌دا هه‌یه‌ وایكردوه‌ ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ر  و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ڕێگری ده‌كات له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ شه‌كری خوێن.