حەیدەرعەبادی: داوادەکەم ئەوکەسەی دەبێتە سەرۆکی حکومەت سەربەخۆ بێت ومتمانەی گەل بەدەست بهێنێت

11 جار خوێندراوەتەوە کات09:15 بەروار01-12-2019
حەیدەرعەبادی: داوادەکەم ئەوکەسەی دەبێتە سەرۆکی حکومەت سەربەخۆ بێت ومتمانەی گەل بەدەست بهێنێت

راچڵەکین-

سەرۆکی کوتلەی نەسر حەیدەرعەبادی ڕایگەیاند، من هیچ دەست تێوەردانێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەتدا ناکەم، داوادەکەم ئەو کەسەی کە هەڵدەبژێردرێتسەربەخۆبێت ومتمانەی گەل بەدەست بهێنێت.

حەیدەر عەبادی ئەمرۆ یەکشەممە 1-12-2019 ڕایگەیاند، " هەمیشە ئاگاداری ئەوەبووم کە بریارەکانم بۆ سودی گەل وچاکسازی وڵاتبێت، بەردەوامدەبم لە پشتیوانی کردنیگەل و وڵاتەکەم، ئەمەش وەک بەرپرسیارێتیەکی نیشتیمانی نەک بۆ ڕکابەری و پلە"

هەروەها وتیشی، "من لە ساڵی ڕابردووەوە هەموو پلە و پۆستێکم ڕەتکردووەتەوە".

عەبادی ئەماژەی بەوەشکرد، "لەم هەنگاوەدا من هیچ دەست تێوەردانێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەتدا ناکەم، داوادەکەم ئەو کەسەی کە هەڵدەبژێردرێت سەربەخۆ بێت و متمانەی گەل بەدەست بهێنێت".