چوار ڕه‌فتاری بێده‌نگی پیاو ئاماژه‌یه‌ بۆ عاشق بوونی

3200 جار خوێندراوەتەوە کات09:38 بەروار01-12-2019
چوار ڕه‌فتاری بێده‌نگی پیاو ئاماژه‌یه‌  بۆ عاشق بوونی

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ندێك له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ خانمان ناتوانن لێی تێبگه‌ن، چه‌ند ڕه‌فتارێكی بێده‌نگی پیاوان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی‌ خانمانه‌ كه‌ ده‌ڵێن" تۆبڵێی خۆشی بوێم؟"

1-نیگای چاوه‌كانی:
كاتێك پیاو چاوی به‌ چاوی ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌كه‌وێت كه‌ خۆشی ده‌وێت چاوه‌كانی نیگای خۆشحاڵی تیادایه‌ و دوای بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوی دروست ده‌بێت و تۆنی ده‌نگی ده‌گۆڕێت.

2-گرنگی به‌و ئافره‌ته‌ ده‌دات كه‌ خۆشی ده‌وێت:
خانمان زۆر كات به‌وه‌ ده‌ناسرێن كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان زیاتر قسه‌ بكه‌ن و پیاوان ئاره‌زووی ئه‌مه‌ ناكه‌ن به‌ڵام  ئه‌و پیاوه‌ی‌ عاشقی ئافره‌تێك بێت گوێ له‌ هه‌موو قسه‌كانی ده‌گرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاره‌زوشی نه‌كات.

3-له‌ هه‌موو شوێنێك ئاماده‌ ده‌بێت:
به‌رده‌وام ئاره‌زوو ده‌كات له‌و شوێنه‌ ئاماده‌ بێت كه‌ مه‌عشوقه‌كه‌ی‌ لێ بێت.

4-به‌ پرسیاره‌كانی یار دڵی خۆش ده‌بێت و ئیره‌ی‌ پێ ده‌بات:
كاتێك پرسیاری لێ ده‌كات له‌ كوێیه‌ یان چ كارێك ده‌كات دڵی پێی خۆشه‌ له‌كاتێكدا پیاوان به‌ پرسیاری  له‌ كوێیت یان چی ده‌كه‌یت توڕه‌ ده‌بێت و غیره‌ی‌ لێ ده‌كات بۆ هه‌ندێك له‌ ڕه‌فتاره‌كانی.