دڵ یان مێشك بڕیاری كۆتای به‌ كامیان بدرێت؟

95 جار خوێندراوەتەوە کات10:01 بەروار01-12-2019
دڵ یان مێشك بڕیاری كۆتای به‌ كامیان بدرێت؟

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ندێك كه‌س توشی دڵه‌ ڕاوكێ ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتا بڕیاریان له‌سه‌ر بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ ژیانیان وه‌ك" هاوسه‌رگیری و كار و بازرگانی"به‌ دڵ بڕیار بده‌ن یان به‌ مێشك.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه‌ له‌ گۆڤاری " ANC " ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات  زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵك به‌ دڵ بڕیار ده‌ده‌ن چونكه‌ ئه‌مه‌ خۆشحالَِیان ده‌كات.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان تیایدا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ دڵ بڕیار ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ زیاتر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌باره‌ی‌ كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕێك پاره‌ی‌ زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت پشت به‌ بڕیاری مێشكیان نابه‌ستن.

ته‌نها %16 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌ژداریان كردوه‌ و بۆ بڕیاری كاركردن پشتیان به‌ مێشكیان به‌ستووه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و %15 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ مێشك بڕیاریانداوه‌  كاربكه‌ن له‌ كاره‌كانیان دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌.

%60 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ بڕیاره‌ تایبه‌ته‌كانی ژیانیان به‌ دڵ بڕیاریانداوه‌ له‌ ژیانی خۆیان ڕازی بوون و ته‌نها %50 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ مێشكیان بڕیاریانداوه‌ له‌

ژیانیان ڕازی بوون.