ئێران؛ ئەمریکا کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەى حزبى بەعس بۆ سەر دەسەڵات لە عێراق

167 جار خوێندراوەتەوە کات11:40 بەروار01-12-2019
ئێران؛ ئەمریکا کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەى حزبى بەعس بۆ سەر دەسەڵات لە عێراق

راچڵەکین-

یاریدەدەرێکى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى پرسێکى ناوخۆیی عێراقە.

ئەمیر عەبدولـلهیان، یاریدەدەرى کاروبارى نێودەوڵەتى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، ئەمریکاى تۆمەتبار کرد بەوەى کاردەکات بۆ گەڕاندنەوى حزبى بەعس بۆ سەر دەسەڵات لە عێراق.

ئەمیر عەبدولـلهیان باسى لەوەشکردووە، "پرسی دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسێکى ناوخۆییە، پێویستە ئەو پرسە نەبێتە هۆى دروستکردنى بۆشایی یاسایی لە عێراق".

وتیشى، وڵاتەکەى ئاسایشى عێراق بە ئاسایشى خۆى دادەنێت، هەمیشە لەگەڵ عێراقێکى یەکگرتوو، سەقامگیر و گەشەسەندو و سەربەخۆدان.

وتەکانى ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، بەیەکەم هەڵوێستى ئەو وڵاتە دانرێت لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبولمەهدى، کە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق دەستلەکارکێشانەوەى پەسەندکرد.