ئه‌مڕۆ له‌م قه‌زایه‌ نه‌وتی سپی دابه‌ش ده‌كرێت

404 جار خوێندراوەتەوە کات09:09 بەروار02-12-2019
ئه‌مڕۆ له‌م قه‌زایه‌ نه‌وتی سپی دابه‌ش ده‌كرێت
راچڵه‌كین
ئەمڕۆ نەوتی ماڵان لە قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای دوکان، ئەمڕۆ دووشەممە 2-12-2019، لەپارێزگای سلێمانی لەناوەندی قەزای دوکان نەوت دابەشدەکرێت، کە ئەمەش لە درێژی بەرنامەی دابەشکردنی نەوتە لە پارێزگای سلێمانی.
هەر ئەمڕۆ لە ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەری نه‌وت دابه‌شدەکرێت، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی قایمقامیەتی دوکان.