بانکێکی هاوبەش لەنێوان ئێران و کوردستان دروستدەکرێت

159 جار خوێندراوەتەوە کات12:43 بەروار02-12-2019
بانکێکی هاوبەش لەنێوان ئێران و کوردستان دروستدەکرێت

راچڵەکین-

سەرۆکی ژوری بازرگانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەنێوان ئێران و کوردستان بانگێکی هاوبەش دروست دەکرێت.

پێشەوا ئەعمەد محمود، سەرۆکی ژوری بازرگانی هەڵەبجە ئەمرۆ دووشەممە 2-12-2019 لەپاش کۆبوونەوەیەکی بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "یەکێک لە کارەگرنگەکان کە پێویستە بکرێت بۆ پەرەپێدانی بازرگانی هاوبەش درووستکردنی بانکێکی هاوبەشە لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، بۆ ئاسانکردنی بازرگانی کردن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆماندا چەندین بابەتی گرنگی بازرگانی و دارایی بۆ وەبەرهێنەکانی ناو هەرێمی کوردستان خراونەتە بەرچاو".

سەرۆکی ژوری بازرگانی هەڵەبجە وتی، "ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا لە هەرێم کاردەکەن و دەیانەوێت ئەوانەش کەدەیانەوێت ئۆفیسیان لە کوردستان بکەنەوە سود لەم بڕیارە وەردەگرن".