شەپۆلێكی بەفر بارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

5707 جار خوێندراوەتەوە کات01:42 بەروار02-12-2019
شەپۆلێكی بەفر بارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

راچڵەكین ـ

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر بارین روو لە هەرسێ‌ شارەكەی هەرێمی كوردستان دەكات.

سادق عەتیە، شارەزای بواری كەشناسی لە فڕۆكەخانەی بەسرە رایگەیاند، شەپۆلێكی هەوای سارد ڕوو لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات، بەشێوەیەكی بەرچاو پلەكانی گەرما دادەبەزێت.

ئاشكراشی كردووە،لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، لەهەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆك و سلێمانی بەفر دەبارێت.