پەرلەمانتارێکی کوردستان گەیەندرایە نەخۆشخانە

423 جار خوێندراوەتەوە کات03:11 بەروار02-12-2019
پەرلەمانتارێکی کوردستان گەیەندرایە نەخۆشخانە

راچڵەکین-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و پەرلەمانتارێکی دیکە دەڵێت، باری تەندروستی جێگیرە. 

سەبارەت بە هەواڵی جەڵتەی عوسمان کانی کوردەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ هەورامان گەچێنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەو فراکسیۆنە بە (راچڵەکین)ی ڕاگەیاند، "مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی بەهۆی نەخۆشییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا  باری تەندروستی جێگیرە ".

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی راشیگەیاند، " مامۆستا عوسمان جەڵتە لێی نەداوە و تەنها بەهۆی هەناسە تووندییەوە باری تەندروستی ناجێگیربووە".