ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پرسی لەکارلابردنی ترەمپ دانیشتنێک ئەنجامدەدات

69 جار خوێندراوەتەوە کات03:45 بەروار02-12-2019
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پرسی لەکارلابردنی ترەمپ دانیشتنێک ئەنجامدەدات

ڕاچڵەکین- 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بارەی پرسی لەکارلابردنی سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە دانیشتنێک ئەنجامدەدەن.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی رۆیتەرز، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرەوپێشبردنی پرسی لەکارلابردنی دۆنەڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە تۆمەتی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی بۆ دەستکەوتی کەسی.

ئەنجومەنی نوێنەران، کە زۆرینەی ئەندامەکانی سەر بە حزبی دیموکراتخوازن، ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە کار بۆ لابردنی ترەمپ دەکەن لە پۆستی سەرۆکایەتی. بڕیارە رۆژی چوارشەممە دانیشتنێک لە لایەن کۆمیتەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئەنجامبدرێت و بارودۆخەکە بۆ رای گشتی روونبکرێتەوە.

دیموکراتەکان تۆمەتی هەڵە بەکارهێنانی دەسەڵات دەخەنە پاڵ ترەمپ، باس لە هەبوونی بەڵگە دەکەن کە ترەمپ لە رێی وڵاتی ئۆکرانیاوە لێکۆڵینەوە و سیخوڕی لەسەر جۆ بایدن ئەنجامداوە و کە یەکێکە لەو کەسایەتییە دیومکراتخوازانەی چاوەڕوان دەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠دا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا رکابەریی ترەمپ بکات.