جێگری سەرۆک کۆماری ئێران: لە هەناردەی نەوت بەردەوامین سەرەڕای سزای ئەمریکا

47 جار خوێندراوەتەوە کات04:38 بەروار02-12-2019
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران: لە هەناردەی نەوت بەردەوامین سەرەڕای سزای ئەمریکا

ڕاچڵەکین- 

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت سەرەڕای سزا ئابورییەکانی ئەمریکا.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە 2-12-2019، ئیشحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ میدیاکانی راگەیاند، "سەرەڕای پاڵەپەستۆی ئەمریکا و سزاکانی لەسەر هەناردەی نەوتمان، ئێمە بەردەوامین لە فرۆشتنی نەوتەکەمان بە رێگای جیاواز، لە کاتێکدا تەنانەت وڵاتانی دۆستیش لە ترسی سزای ئەمریکا لە کڕینی نەوتەکەمان وەستاون."

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ساڵی رابردوو رووی لە خراپتربوون کرد پاش ئەوەی ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە رێکەوتنی هێزی ناوەکی دا کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا بڕیاری لەسەردرا. بەپێی ئەو رێکەوتنە، ئێران پرۆگرامی وزەی ناوەکی وڵاتەکەی سنورداردەکات و لەبەرانبەردا ئەمریکا سزای ئابوری لەسەر لادەبات. بەڵام بە بڕیارەکەی ترەمپ سزاکان دووبارە بەسەر ئێراندا سەپێنرانەوە.

جەهانگیری وتیشی، "ئەوان لە پلانی نەهێشتنی هەناردەی نەوتمان شکستیان هێنا."