هۆکارەکانی سەرئێشەی منداڵ و چارەسەرەکانی

114 جار خوێندراوەتەوە کات05:10 بەروار02-12-2019
هۆکارەکانی سەرئێشەی منداڵ و چارەسەرەکانی

راچڵەکین-
وا باوە کە سەرئێشە تەنها تووشی گەورەکان دەبێت، بەڵام لەڕاستیدا منداڵانیش توشیدەبن، چەند جۆرێک لە سەرئێشەی منداڵ هەیە و هۆکار و چارەسەرەکانیش جیاوازن.

جودرون جوسر، پزیشکی نەخۆشیەکانی میشک روونی کردووەتەوە کە هۆکارەکانی سەرئێشە لەلای منداڵان بەهۆی گرژی ماسولکەکانی مل و شانەکانەوە دەبێت و هەروەها زۆرتریشی بەهۆی بەکارهێنانی موبایل و سەیرکردنی تە لەفزیۆن و ئامێرە ئەلکترۆنیەکانەوەیە، لەگەڵ پەشۆکی دەروونی کە بەهۆی توڕەبوون و سەرزەنشتکردنەوە دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر ئەو سەرئێشەیە زۆر دووبارە بوویەوە واباشترە کە سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە ئەگەر ئەومنداڵە بەبەردەوام سەری بئێشێت ئەوا لە خویندندا دوادەکەوێت و توانای سەرنجی ئەو منداڵە تێک دەچێت".

هەروەها  جودرون دەڵێت، یەکێکیتر لەو نەخشیانەی کەتوشی منداڵ دەبێت سەرئێشەی نیوەییە (شەقیقە)کە ئەمەش جۆرێکی سەرئێشەیە لەم بارەدا گێژبوون و بوورانەوە و هەستیاری بەرامبەر دەنگەدەنگ و رووناکی دروستدەبێت لای منداڵەکە.

ئەو پزیشکە باسی لەوەشکردووە دەشتوانرێت چارەسەری سەرئێشەیەی منداڵ لە رێگای وەرزشەوە بکرێت، وەک بەپێڕۆشتن و ڕاکردن و مەلەوانی و سواربوونی پاسکیل، لەگەڵ پێدانی ماوەی ئیسراحەت بەمنداڵەکە لەسەر شێوازی وەزشی یۆگا.