كارگەیەكی دروستكردنی نانی تیری لە سلێمانی داخرا

739 جار خوێندراوەتەوە کات05:38 بەروار02-12-2019
 كارگەیەكی دروستكردنی نانی تیری لە سلێمانی داخرا

راچڵەکین-

بەبڕیاری بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی سلێمانی كارگەیەكی دروست كردنی نانی تیری لە گەڕەكی زێڕینۆك لە شاری سلێمانی داخرا.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 2-12-2019 لیژنەكانیان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە هەستان بەداخستنی كارگەیەكی دروست كردنی نانی تیری لەگەڕەكی زێڕینۆك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئاگاداری شوێنەكە كراوەتەوە تاكو دەرنەهێنانی مۆڵەتنامەی تەندروستی شوێنەكەی بۆناكرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لیژنەكانی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی زێڕینۆك ئاگاداری بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستیان كردۆتەوە، كە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتنامەی تەندروستی، كاركردن بەبێ موڵەت، چەند جارێك ئاگاداركراوە، بڕیار لەسەر داخستنی ئەو شوێنە دراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لەكاتی بوونی خۆراكی خراپ و بەسەرچوودا بەزووترین كات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی بە ژمارە (07709142727) ئاگاداربكەنەوە.