تورکیا بەردەوام دەبێت لە کڕینی سیستەمی موشەکیی پێشکەوتوو لە ڕوسیا

71 جار خوێندراوەتەوە کات06:20 بەروار02-12-2019
تورکیا بەردەوام دەبێت لە کڕینی سیستەمی موشەکیی پێشکەوتوو لە ڕوسیا

ڕاچڵەکین-

بەرپرسانی تورکیا رایدەگەیەنن بەردەوام دەبن لە کڕینی سیستەمی موشەکی لە روسیا و دەشڵێن وەستاندنی پرۆسەکە کاتی بوو.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی رۆیتەرز، تورکیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠دا بەردەوامی بە کڕینی سیستەمی موشەکیی جۆری S-400 لە روسیا دەدات و وەستانی پڕۆسەی هەناردەکردن لە ئێستادا تەنها کاتییە و هۆکارەکەی تەکنیکییە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی RIA روسیش، گفتوگۆ لە نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆدا هەبووە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو سیستەمە موشەکییانەی پێشووتر لەسەری رێکەوتبوون.

چاوەڕوان دەکرێت بازرگانییەکی لەو جۆرە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بەرەو خراپتربوون ببات.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەمریکا بڕیاری بێبەشکردنی تورکیای لە پرۆگرامی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی F-35دا پاش ئەوەی تورکیا باتری سیستەمی موشەکیی S-400ی لە روسیا کڕی.