رۆژئاوای كوردستان؛ توركیاو چەكدارە سوریە هاوپەیمانەكانی.. كۆمەڵگوژییەكی نوێ ئەنجامدەدەن

53 جار خوێندراوەتەوە کات07:00 بەروار02-12-2019
رۆژئاوای كوردستان؛ توركیاو چەكدارە سوریە هاوپەیمانەكانی.. كۆمەڵگوژییەكی نوێ ئەنجامدەدەن

راچڵەكین-

لەئاكامی بۆردومانكردنی شارۆچكەی تەلرەفعەت لەلایەن سوپای تورك و چەكدارە سورییەكانی هاوپەیمانی، لانی كەم 20 كەس شەهیدو برینداربوون كە 16 یان منداڵن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2-12-2019 سوپای تورك و گروپە چەكدارە سورییەكانی هاوپەیمانی،ناوچەی تل ڕەفعەت-ی سەربە شەهبایان بە چڕی تۆپباران كرد. لەئاكامی ئەو بۆردومانەشدا 10 هاولاتی شەهید بوون كە هەشتیان منداڵن، هاوكات 10ی تر بریندابوون كە هەشتیان منداڵن.

بەگوێرەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كەئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردووەتەوە، ئەوە دەبینرێت كە زۆربەی قوربانییەكان منداڵن.