خوشكەكەی دەمیرتاش: تەندروستی براكەم باش نییەو رێگە نادرێت ببرێتە نەخۆشخانە

297 جار خوێندراوەتەوە کات07:20 بەروار02-12-2019
خوشكەكەی دەمیرتاش: تەندروستی براكەم باش نییەو رێگە نادرێت ببرێتە نەخۆشخانە

راچڵەكین-

خوشكێكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە) رایدەگەیەنێت، حەوت رۆژە تەندروستی براكەی باش نییەو رێگە نادرێت ببرێتە نەخۆشخانە.
 
ئایگوڵ دەمیرتاش، خوشكی سەڵاحەددین دەمیرتاش لەجریوەیەكدا نوسیوویەتی رۆژی 26-11-2019 براكەی تووشی ئازاری سنگ و هەناسەتووندی بووەتەوە و ماوەیەكی زۆر بە بێهۆشی ماوەتەوە.
 
ئایگوڵ، دەڵێت،  بەمەبەستی بووژانەوەی دڵ كارەبا لە دەمیرتاش دراوە، بەڵام پزیشكی زیندانەكە داوایكردووە ببرێتە نەخۆشخانە بەمەبەستی پشكنینی لەلایەن شارەزایانەوە.
 
دەشڵێت: "لەماوەی ئەو حەوت رۆژەدا دەمیرتاش نەبراوەتە نەخۆشخانە."
 
هاوكات هەدەپە بەوەزارەتی دادی توركیای راگەیاندووە، نەبردنی دەمیرتاش بۆ نەخۆشخانە جێگەی قبووڵكردن نییە. وەزارەتی دادی توركیاش تا ئێستا هیچ راگەیەندراوێكی بڵاونەكردووەتەوە.