مه‌زارگه‌ی‌ یارانی ئه‌شكه‌وت له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كدا

487 جار خوێندراوەتەوە کات07:51 بەروار02-12-2019
مه‌زارگه‌ی‌ یارانی ئه‌شكه‌وت له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كدا

ڕاچڵه‌كین-

شوێنی یارانی ئه‌شكه‌وت یان "ره‌قیم" ده‌كه‌وێته‌ باشووری عه‌مان ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌شتیار ڕووی تێده‌كه‌ن و به‌شێك له‌وانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانكه‌رانی ئاینین له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.



ساڵی 1963 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی  به‌رپرسانی ئه‌رده‌ن ئه‌م شوێنه‌یان تۆماركردووه‌ و ڕوبه‌ری ئه‌م شوێنه‌ 93 دۆنمه‌ و سه‌دان گۆڕی بێزه‌نته‌نیه‌كانی تیادایه‌ .

مه‌حمود حنه‌یتی به‌رپرسی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ له‌ ناوه‌وه‌ ده‌ڵێت" ئه‌م شوێنه‌ مێژوییه‌ پێكهاتووه‌  له‌ حه‌وت گۆڕ و مزگه‌وت و كرانه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ڕێیه‌وه‌ تیشكی خۆر ده‌چێته‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ و پارچه‌یه‌ك به‌ردی تیادایه‌ كه‌ چه‌ند هه‌ڵكۆڵراوێكی ئاینی تیادایه‌ و له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵكۆڵراوی هه‌شت لای تیادایه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ڕۆمانیه‌كان كه‌ له‌ دوایدا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عه‌باسیه‌كان به‌كارهێنراوه‌"

چیرۆكی یارانی ئه‌شكه‌وت یه‌كێكه‌ له‌و چیرۆكانه‌ی‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا باسكراوه‌.